کۆمپانیای BGT تاکە بریکار لەهەموو عێراق. سەرەتای دەستبەکاربوونمان دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1990 لەبواری دابین کردن و هاوردەکردنی پێداویستی خواردن و خواردنەوە تەندروستییەکان بۆ سەرجەم بازاڕەکانی عێراق. هەمیشە لەهەوڵ دابووین کە ڕۆژ لەدوای ڕۆژ باشترین و نایابترین کاڵاو براندی جیهانی هاوردەی وڵاتەکەمان بکەین و، بیگەیەنینە بەردەستی هاووڵاتیان.
بۆیە لەماوەیەکی کەمدا توانیمان متمانەی کڕیارو بریکارەکانمان بەدەستبهێنین و ببینە خاوەنی چەندین بریکارنامەی خواردن و خواردنەوەی بیانی کە ئەمڕۆ لەهەموو بازاڕو مارکێتەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بوونیان هەیە و فرۆشێکی باشی هەیە.